بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتی هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر کاروانی سەربازانی ئەمریکی و کوردەکانی لە حەسەکە لە ئەستۆ گرت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەواڵدەری فەڕەنسا لە کوژرانی لانیکەم ٥ کەس لە هێرشەی خۆکوژی بۆ سەر کاروانی سەربازانی ئەمریکی و هێزەکانی یەپەگە لە سووریا هەواڵی دابوو.
هەواڵدەری فەڕەنسا ئاماژەی نەکردووەتە سەر ئەوەی کە کوژراوەکان لە سەربازانی ئەمریکین یان خود لە کوردەکانە.
لە بەیانییەیەکدا کە هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش لەم ابرەوە بڵاوی کردووەتەوە پاگەندە کراوە کە ئەو هێرشە کوژرانی هێزی سەربازیی بە دواوە نەبووە.
Your Comment